
دیمه‌نێك له گرژى و خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێى كه‌ركوك | فۆتۆ: KirkukNow
SNN
ناسنامه‌ى چواره‌م شه‌هیدى خۆپیشاندان و گرژیه‌كانى دوێنێى كه‌ركوك ئاشكرا بوو و كه ناوى محه‌مه‌د سابیره و له نزیك شۆراو شه‌هید بووه.
دوێنێ شه‌ممه لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێكه‌ڵى خۆپیشاندانه‌كانى كاسبكارانى كه‌ركوك بوون و چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك و گرژى دروست بوو، له ئه‌نجامدا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا. به‌پێى زانیاریيه‌كانى پۆلیسى كه‌ركوك، “تاوه‌كو ئێستا 15 كه‌س بریندار بوون و چوار كه‌سى تریش شه‌هید بوون”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، ناسنامه‌ى شه‌هیدى چواره‌مى خۆپیشاندانه‌كان ئاشكرا بوو كه كه‌سێكه به‌ناوى، حسێن سابڕ محەمەد و لەدایکبووی ساڵى 1974ه، لەنزیک شۆراو شەهیدبووە به‌هۆى ئه‌وه‌ى فیشەکێک بەر سەری کەوتووە”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به فه‌رمانى لیژنه‌ى ئه‌منى كه‌ركوك و له‌ژێر چاودێرى سوپاسالارى عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه هه‌ڵگیرا، خه‌یمه‌كانى به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك لابران، رێگاى هه‌ولێر – كه‌ركوك-یش كرایه‌وه.
چیرۆكى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاریدا به چۆڵكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا له رۆژى 27ی ئاب، له‌به‌رده‌م بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خه‌یمه هه‌ڵدرا و خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌دژى گه‌ڕانه‌وه پارتى.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ركوكى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به وته‌ى ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى ئه‌و حزبه له، “ئێستادا بنكه‌یه‌كى پاراستنى پارتى له‌نێو ئه‌و بینایانه هه‌یه و كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات ته‌نیا بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوكه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









