
SNN
جێگری وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو رووداوانەی لەم دواییەدا لە کەرکوک روویدا سەرکۆنە دەکەن، دەڵێت “دەبێت ماددەی 140ی دەستوری عێراق کارا بکرێتەوە”.
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە 6ی ئەیلول رۆژی سێ شەممەی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە بارودۆخی ئەم دوواییەی شاری کەرکوک رایگەیاند، بە وردی چاودێری گرژییەکانی کەرکوک دەکەن، دەڵێت “سەرکۆنەی ئەو توندوتیژییە دەکەین کە روویداوە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین”.
لە درێژەی وەڵامەکانیدا وتیشی “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە هەر ناکۆکییەک هەبێت لە رێگەی وتووێژ و کاراکردنەوەی ماددەی 140ی دەستوری عێراقەوە چارەسەر بکەن.”
سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بودجە و دابەشکردنی داهات و رەتکردنەوەی بەغدا لەسەر ناردنی پشکی هەرێم، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامدا وتی “لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بەغدا و هەولێر بە بەردەوامی لە پەیوەندیداین، با نوێنەرانمان لە هەردوو شارەکە لەسەر ئەم پەیوەندیانە قسە بکەن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









