شارەزایەکی ئابوری: پێشبینی دەکەم نرخی 100 دۆلار بگاتە 300 هەزار دینار

دۆلاری ئەمریکی
SNN-
شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری پێشبینیده‌كات، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكکه‌وتنی خور عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ كوه‌یت، نرخی 100 دۆلار بۆ 300 هەزار دیناری عێراقی بەرزببێتەوە.
نه‌بیل مه‌رسومی، بە ماڵپەڕی (بغداد یوم)ی راگەیاندووە، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به ناده‌ستوریی یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنی خورعه‌بدوڵا ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ تانه‌دان له ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن كه پێش ساڵی 2015 له‌لایه‌ن عێراقه‌وه واژۆ كراون.
ئەو شارەزاییەی بواری ئابوری ئاماژەی بەوەشکردووە کە له پێشه‌نگی ئه‌م ڕێككهوتنانهدا ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ساڵی 2008 ده‌نگی له‌سه‌ر داوه و ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستنه‌هێناوه .
دەشڵێت:” ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوبدات و ڕێككه‌وتنی چوارچێوه ستراتیژییه‌كه ئاسته‌نگی بۆ دروستده‌بێت و پێشبینیش ده‌كرێت نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ سێ هه‌زار دینار به‌رزبێته‌وه، به‌وه‌ش نرخی 100 دۆلار دەگاتەه 300 هه‌زار دینار”.
دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕۆژی رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاریدا كه یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنی كه‌شتیوانی ده‌ریایی له خورعه‌بدوڵا كه له‌گه‌ڵ كوێت ئه‌نجامدرا، ناده‌ستورییه.
دادگا به پێشێلكردنی بڕگه‌كانی مادده‌ی (61/ چواره‌م)ی ده‌ستوری كۆماری عێراق پاساو بۆ بڕیاره‌كه‌ی هێنایه‌وه كه تێیدا هاتووه كه پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به یاسایه‌ك ڕێكده‌خرێت كه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كێشه سنورییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت ده‌خاته به‌رچاو كه له‌م دواییانه‌دا هه‌ردوو وڵات به‌ڵێنیان دابوو به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن، ئه‌مه‌ش دوای باشتربوونی قۆناغ به قۆناغی په‌یوه‌ندییه‌كان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا.
ئه‌و بڕیاره دادوه‌رییه توڕه‌یی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوهیتیشی لێكهوتهوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قهرهبوكردنهوهكهیان له دژی عێراق كرد.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








