“هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە نیوەی ئەمساڵدا %33 زیادیکردووە”

نەوتی عێراق
SNN
نوسینگەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2023دا نزیکەی 65 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، رێژەکەی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو نزیکەی %33 زیادیکردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی ئەیلول نوسینگەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، هاوردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەی، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا تا کۆتایی مانگی حوزەیران گەیشتووەتە 64 ملیۆن و737 هەزار بەرمیل، بەمەش رێژەکەی زیاتر لە %33.5 بووە بە بەراورد بەساڵی رابردوو لە هەمان ماوەدا، بە جۆرێک پار ساڵ 2022 لە هەمان ماوەدا 48 ملیۆن و459 هەزار بەرمیل هەناردەی ئەمریکا کراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، بەرزترین ڕێژەی ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە مانگی شوباتدا بووە کە گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 168 ھەزار بەرمیل نەوت، کەمترین ڕێژەی ھەناردەکردنی نەوتیش لە مانگی حوزەیراندا بووە کە گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 330 ھەزار بەرمیل نەوت.
جێگەی ئاماژەیە، عێراق ساڵانە نزیکەی %10ی ھەناردەی نەوتی خۆی بۆ ئەمریکا ھەناردە دەکات، بە یەکێک لەو 10 وڵاتەش ھەژماردەکرێت کە نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









