وەزیری دارایی عێراق: لە شەش مانگدا هەرێم زیاتر لە 8 ترلیۆن دیناری دەستکەوتووە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ و ئەو پارانەی لە بەغداوە بۆی نێردراوە 8 ترلیۆن و 61 ملیار دیناری دەستکەوتووە.
لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە دوێنێ 9ی ئەیلول بەڕێوەچوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەکەی راگەیاندووە، بەپێی بەدواداچونەکانیان، بە داهاتی نەوتی و نانەوتی و ئەو پارانی بۆی نێردراوە، تەنیا لە شەش مانگدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە 8 تریلۆن دیناری دەستکەوتووە، وتوویەتی “تەنیا داهاتی نەوتی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ 3 تریلیۆن و 200 ملیۆن دینار بووە.”
وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەی دارایی وتوە، “داهاتی شەش مانگی نانەوتی هەرێم نزیکەی تریلیۆنێک و 945 ملیار دینار بووە، هاوکات نزیکەی ترلیۆنێک و 600 ملیار دیناری لە بانکەکانی رافیدەن و رەشید وەکو قەرز وەرگرتووە. ”
هەر بە پێی راپۆرتی وەزیری دارایی عێراق، لەو ماوەیەدا هەرێمی کوردستان بە دوو جار نزیکەی 998 ملیاری لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەرگرتووە، 318 ملیار دیناری لە بانکی بازرگانیش وەرگرتووە.
نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بەشدار لە کۆبوونەوەکە دەڵێت: “ئەگەر هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەژمارکردن و پاکتاوکردن نەتوانێت بیسەلمێنێت هێندە پارەی پێویستبووە لەو شەش مانگەدا، ئەوە قەرزداریش دەبێت.”
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ 10ـی ئەیلولی 2023، مووچەی مانگەکانی ئاب و تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









