ئه‌مریكا هێزێكى خۆى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا جێگیر ده‌كات

باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی باریی ئاسمانى | فۆتۆ: باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا
SNN
یه‌كه‌ى چاودێرى باریی ئاسمانى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كرایه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و باڵیۆزى ئه‌و وڵاته‌ش له عێراق ده‌ڵێت: “یه‌كه‌كه ده‌رگایه‌كى نوێ ده‌كاته‌وه به‌ڕووى به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندییه بارزرگانیه‌كانى عێراق و جیهانى ده‌ره‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “یه‌كه‌ى چاودێرى باریی ئاسمانى پێكهاتووه له یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌ربازى و ته‌كنیكى كه چاودێرى سه‌رجه‌م جموجۆڵه بازرگانیه‌كانى نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بازرگانیكردنى نایاسایی به سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كه. یه‌كه‌كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و به هاوكارى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق كاره‌كانى به‌ڕێوه‌ده‌بات”.
دوێنێ دووشه‌ممه یه‌كه‌كه له مه‌راسمێكدا به ئاماده‌بوونى قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق كرایه‌وه.
له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌كه‌یدا باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “كردنه‌وه‌ى ئه‌م یه‌كه‌یه هه‌نگاوێكى زۆر گرنگه به ئاراسته‌ى رێگه گرتن له بازرگانى نا یاسایی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و ده‌رگایه‌كى گرنگیش به‌ڕووى عێراقدا ده‌كاته‌وه بۆ دنیاى ده‌ره‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باڵیۆنى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌شكرد، “كردنه‌وه‌ى ئه‌م یه‌كه‌یه به‌شێكه له پڕۆگرامى پشكنین و كۆنترۆڵى هاورده‌یی هه‌رێمى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه پاره‌ى بۆ ته‌رخانده‌كرێت”.
ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پاڵپشتى هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان ده‌كه‌ین له هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









