“حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه مووچه‌ى مانگه‌كانى 7 و 8 دابه‌شنه‌كات”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم له‌دواى 19ى ئه‌یلوله‌وه پاره‌ى قه‌رزه‌كه‌ى به‌غدا وه‌رده‌گرێت و ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه مووچه‌ى مانگه‌كانى تهمموز و ئاب دابه‌شنه‌كات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ى ئه‌یلول، گوڵاڵه سدیق، شاره‌زاى ئابوورى به SNNى راگه‌یاند، “یه‌كێك له خاڵه جێگه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستادا بریتیه له كێشه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، چونكه به‌غدا ده‌ڵێت: بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت ئێمه زیاتر له 6 دۆلار ناده‌ین، له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیا نهوتیيه بیانیه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هه‌رێم كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه داواى 31 دۆلار ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌وه بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، ئه‌مه كێشه‌ى گه‌وره‌ى دروستكردووه و واى كردووه هه‌ولێر و به‌غدا نه‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه پێدانى قه‌رز بۆ كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنانه نه‌وه‌ك حكومه‌ت؟ بۆچى قه‌رز به حكومه‌تى هه‌رێم ده‌درێت؟ ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “هۆكارى ئه‌م بابه‌ته نا شه‌فافى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و سیاستى حكومه‌تى هه‌رێمه كه واى كردووه به‌غدا به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه به‌غدا به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرد”.
به وته‌ى گوڵاڵه سدیق، “به‌هۆى قورسى مه‌رجه‌كانى نێو گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، ئه‌و 500 ملیاره‌ى كه به‌غدا بڕیاریداوه بینێرێت ته‌نیا به‌شى پاره‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌كات و به‌شى مووچه و خه‌رجییه‌كانى تر ناكات، چونكه له رابردوودا كه نه‌وت فرۆشراوه ته‌نیا 46٪ى داهاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان بووه و 54٪ى تر‌ى بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وڵاتانى تر بووه”.
ئه‌و شاره‌زا ئابووریه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “حكومه‌تى هه‌رێم به‌ناوى ئابوورى سه‌ربه‌خۆوه په‌تێكى له ملى خۆى ئاڵاندووه كه زه‌حمه‌ته وا به ئاسانى رزگارى بێت لێى”.
ئه‌مڕۆ دوو مانگ و 11 رۆژ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا، چونكه مووچه‌ى مانگه‌كانى تهمموز و ئابيان وه‌رنه‌گرتووه، له‌و باره‌یه‌وه گوڵاڵه سدیق پلانێكى حكومه‌تى هه‌رێمى بۆ دابه‌شنه‌كردنى مووچه ئاشكرا كرد و وتى: “له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه بڕى 500 ملیار دینار قه‌رزه‌كه‌ى به‌غدا وه‌ربگرێت، به‌ڵام من پێموایه له‌دواى 19ى ئه‌یلوله‌وه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێت، چونكه پلانیان هه‌یه مووچه‌ى مانگه‌كانى تهمموز و ئاب دابهشنهكهن و راسته‌وخۆ ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلول بكه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌هیوام مانگى ئهیلولیشى نهيهتهسهر”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌داخه‌وه له‌ناو حكومه‌تى هه‌رێم ویستێكى سیاسى هه‌یه كه ناردنى پاره‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم كێشه‌ى بۆ دروستبكرێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڵێن: ئه‌و بهغدایهى كه ئێوه داواتان ده‌كرد نه‌وتى راده‌ست بكه‌ین، به‌مشێوه‌یه‌یه. رۆژانه‌ش ده‌یبینین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داواى راده‌ستكردنى نه‌وتیان كردبوو. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سانه داوایان ده‌كرد راده‌ستكردنى نه‌وت بوو له حاڵى هێزدا نه‌وه‌ك وه‌رگرتنه‌وه‌ى نه‌وت له‌لایه‌ن به‌غداوه له خاڵى لاوازی‌دا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








