پەرلەمانتارێک کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکات کە لای بەغدا هەیە

بەغدا
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا رایگەیاندووە، ساڵانێکی زۆرە پڕۆژەی چاکسازی هەیە، بەڵام تاکو ئیستا هەرێم بە باشی کاری تێدا نەکردووە، دەشڵێت ” لە هەرێم 12 مەرزی نافەرمی هەیە، بەڵام تەنها شەش مەرزیان فەرمین “
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلول دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چەند نهێنییەکی ئاشکراکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، 12 مەرزی نافەرمی لە هەرێمدا هەن و تەنها 6 مەرزیان بە فەرمین، ژمارەی پلە باڵاکانیش لە عێراق 700 پلە باڵایە و 350یان لە هەرێمە بەمەش جیاوازی لە ژمارەکاندا هەیە، وەک ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی عێراق دەڵێت “چەندین ساڵە پرۆژەی چاکسازی هەیە و تاکو ئیستا لە هەرێم ئەو ژمارانە رێکنەخراونەتەوە، ئەمەش گرفتی بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوەند دروست کردووە.”
دارا سێکانیانی وتیشی “لە هەردوولادا کەمتەرخەمی هەیە، عێراق مووچەی فەرمانبەرانی بەستووەتەوە بە مامەڵەکردنی لەگەڵ کێشەکانی تری هەرێمدا، کە دەبوو عێراق وەک پارێزگاکانی تری مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بنێرێت، بۆ کێشەکانی تر لەرێگەی دبلۆماسییەتەوە رەفتار لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا بکات، بۆ ئەمەش ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر ئەم کەیسە تۆماردەکەین”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، بڕیاربوو لەم هەفتەدا ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی خۆی بکات و هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و ناوەند بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی هەر یەکەیان راپۆرتی خۆیان بدەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









