یه‌كه‌مین لێدوانى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌ختمان كرده‌وه حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و هەمان چاوەڕوانییان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەیە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كاندا جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان کردووەتەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها دووپاتیکردووەتەوە، “نابێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن.”
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی حکومەت بیری هەموو لایەکی هێنایەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و هەمان چاوەڕوانییان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەیە”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هەموو لایەک هەوڵ بۆ دابینکردنی پشتیوانیی سیاسی بدرێت لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زووتری چارەسەرە بۆ گشت کێشەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە کۆبوونەوەکەدا راشیگەیاندووه، “بە بڕوای ئێمە عێراق خاوەن سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیی و سرووشتییە و بە رەخساندنی کەشێکی لەبار و بەڕێوەبردنێکی باش، هەموو عێراق بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر هەنگاو دەنێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









