
سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ئایار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لە میانی دیدارەکەدا، دووپاتکرایەوە لە پێویستی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و کاندیدکردنی کەسانی بەتوانا و دەستپاک و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاوونیشتمانیان و چەسپاندنی چاکسازییە داواکراوەکان.
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیانکردەوە لەگرنگی پیادەکردنی سیاسەتی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری عێراق، ھاوکات دووپاتیان لەپێویستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە کە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت و گرنگی دانی زیاتر بەرووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پشتیوانی لایەنە تەندروستییەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان و دابینکردنی بژێوی گشت هاووڵاتیانی عێراق.
هەر لەمیانەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر قۆناغی ئێستای وڵات کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان و پەیوەستبوونی هەمووان هەیە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی گروپی داعش و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و بەردەوامی سەرکەوتنەکان، بەجۆرێک کە ئاسایش و ئارامی بۆ ھاووڵاتیان دابین بکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









