لەبارەی چارەنووسی مووچەی شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدرێت

مووچە
SNN
بەوتەی ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی شەش مانگی دووەمی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەکانی (7 بۆ 12)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، واتە هەر مانگێک 800 ملیار دیناری بۆ مووچە بۆ تەرخانکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو پارەیەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر ناردنی دەدات تایبەتە بە مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەغدای وتووە، ئەو پارەیەی بەتەواوەتی بەشی مووچە ناکات، بەڵام تەواوکەرەکەی لە داهاتی ناوخۆیی تەواو دەکات”.
سەبارەت بە پێدانی دوو مووچە وتی، “دابەشکردنی یەک یان دوو مووچە لەسەر کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەستاوە، چونکە ڕاستە بڕیار دەدرێت پارەکان بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام عێراق کێشەی سیولەی نەختینەشی هەیە، واتە ئەو پارەیەی لەبەردەستیدایە دۆلارە پێویستی بەکات دەبێت سەرجەم ئەو پارەیەی بڕیاری لێدەدرێت کە چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینارە بگۆڕدرێتەوە بە دینار، بۆیە ڕەنگبێت بڕیار وابێت لە بەشی یەکەمدا تەنیا 800 ملیار یان ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار بدرێت و دواتر تەواو بکرێت.”
لای خۆشیەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عراق گەشبینی خۆی نیشانداوە، بەوەی “لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی 4 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دەدرێت”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









