
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی دۆلار بە بازرگانە بچووکەکان نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، بە فەرمی بڕیاری پێدانی دۆلار بە بازرگانە بچووکەکان لە بەغداد لە قۆناغی سەرەتاییدایە و بە تەواوی نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوبارەیەوە وتوویەتی “ئەگەر بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت”.
ھۆکارێکی تری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، دۆلار لەلایەن بازرگانەکانەوە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، خواستی زۆری لەسەرە.
سەبارەت بە باشترین رێگە چارەسەر بۆ دابەزینی بەهای دۆلار، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتوویەتی: “باشترین چارەسەر ئەوەیە بڕیاری پێدانی دۆلار بە بازرگانە بچوکەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا بەخێرایی بتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی دەستبخەن”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









