“ئەنجامی سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا دڵخۆشکەرە”

ھەولێر – AA سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکوومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بە گرنگ ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەنجامی سەردانەکە بۆ خەڵکی ھەرێم، دڵخۆشکەرە. سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی ئەو سەردانەی کە شاندی حکوومەتی ھەرێم لە ١٤ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ئەنجامی دا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ستەمێکی زۆر کرا، ھەروەھا گفتوگاکانی نێوان شاندی حکوومەتی ھەرێم و شاندی حکوومەتی فیدراڵیی گەیشتە بنەبەست، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، مەسرور بارزانی خۆی بەسەرۆکایەتی شاندی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کرد. ( Abdulhameed Husseın Karam - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ خەڵکی ھەرێم دڵخۆشکەرە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی وت: دوای ئەوەی لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ستەمێکی زۆر کرا، ھەروەھا گفتوگاکانی نێوان شاندی حکومەتی ھەرێم و شاندی حکومەتی فیدراڵیی گەیشتە بنەبەست، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، مەسرور بارزانی خۆی بەسەرۆکایەتی شاندی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کرد.
راشیگەیاند: سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا زۆر گرنگ بوو، ئەنجامی سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا، بۆ خەڵکی ھەرێم باش دەبێت و دڵخۆشکەرە.
وتیشی: هەر كاتێك ئێمە یەك دەنگو یەك هەڵوێستی بین، ئەوە لە بەغدا سەردەكەوین، تەنانەت هیچ كەسێك بوێری ئەوا ناكات دژمان قسە بكات و حكومەتی عيراق بەڵێنیداوە ئەمڕۆ گفتوگۆ و بڕیار لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەدات.
ڕۆژی 14ی ئەیلولی 2023، شاندی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ پرسی مووچە و بودجە، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنەکانی سەربە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆبووەوە و کاتژمێر 12:00 ی شەویش دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی یەکشەممەی داھاتوو 17ی ئەیلوولی 2023 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









