زانیاری نوێ لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکەی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

مووچە
SNN
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەشێک لە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و ھەرێم تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەڵام دەستپێشخەرییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی پێدانی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەی دەبێتە چارەسەرێکی باش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، ھەنگاوێکی گرنگیشە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تائێستا بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
وتیشی، “پێویستە ھەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان رێککەوتنی کۆتایی نییە، بەڵکو تێپەڕاندنی رەوشی ئێستا و کردنەوەی دەرگایەکە بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان، چونکە لە ئێستاوە رۆژانە رادەستکردنی 100 ھەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردوە.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









