نهێنى سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق بۆ هه‌ولێر

قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى ئه‌یلول، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق به سه‌ردانێكى به‌په‌له گه‌یشته هه‌ولێر، به‌پێى زانیارییه‌كان، ” راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زیران له هه‌ولێره به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ رێككه‌وتنى ئه‌منى تاران هه‌ولێر به‌غدا”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق به سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته هه‌ولێر، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى نووسینگه‌كه‌یه‌وه بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “ئه‌عره‌جى به فه‌رمانى راسته‌وخۆى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر كردووه و هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌شى بریتییه له به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مانگى ئازارى ساڵى رابردووى نێوان هه‌رسێ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ئێران له‌باره‌ى چه‌كداماڵینى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئه‌و رێوشوێنانه‌ى پێویسته بگیرێنه‌به‌ر پێش كۆتایی هاتنى واده‌ى رێككه‌وتنه‌كه”.
له له مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا هه‌رسێ حكومه‌تى ناوه‌نى عێراق و ئێران و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژوو كرد له‌باره‌ى چه‌كداماڵینى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه له‌نێو خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا باره‌گایان هه‌یه. به‌پێى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه، “پێویسته تاوه‌كو 19ى ئه‌یلول، سه‌رجه‌م حزبه‌كانى رۆهه‌ڵاتى كوردستان له چه‌ك دابماڵرێن و بخرێنه كه‌مپه‌وه”.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتایی فشاره‌كانى وڵاتى ئێران بۆ جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم زیاتر ده‌بن. له نوێترین پێشهاتدا، محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاشتیانى، وه‌زیرى به‌رگریی ئێران هۆشداریده‌داته به‌رپرسانى عێراق و له‌و باره‌یه‌وه میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، “وه‌زیرى به‌رگریی كۆتا هۆشداریداوه‌ته‌وه عێراق كه پێویسته ته‌واوى مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن ، چونكه تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
وه‌زیرى به‌رگریی ئێران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن تاوه‌كو كاتژمێره‌كانى كۆتایی”.
به‌پێى میدیاكانى ئێران، “وه‌زیرى به‌رگریی ئێران هۆشداریداوه له جێبه‌جێ نه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كه به به‌رپرسانى عێراق”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









