له‌باره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان نامه‌ى دووه‌م ئاراسته‌ى جۆو بایدن ده‌كرێت

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
سێ ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن له‌باره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ڵێن: “داوات لێده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بده‌یت بۆ كۆتایی هێنان به‌و مامه‌ڵه قبوڵنه‌كراوه‌ى كه هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و كورده‌كانى عێراق ده‌یكه‌ن”.
دوێنێ 18ى ئه‌یلول، سێ ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا به‌ناوه‌كانى مایكڵ واڵتز، مایكڵ ماككۆڵ و جۆو ویڵسن نامه‌یه‌كیان له‌باره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ئاراسته‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرد كه له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، “سه‌رۆك بایدن، داوات لێده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێكى خۆت بخه‌یته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كورده‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن گرووپە ھاوپەیمانەکانیی ئێران لە عێراق”.
ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ى كۆنگرێس كه یه‌كێكیان سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەیه و ئه‌وى تریان ئەندامی ھەمان لیژنەیه و یه‌كێكیشیان سەرۆکی لیژنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقایه لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ده‌قى نامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌مریكایان له نامه‌كه‌ى خۆیاندا جێكردووه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ى پێشوو بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى نار و ده‌شڵێن: “به وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق – توركیا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى هه‌رێمى كوردستان بڕدرا. وه‌ستانى هه‌نارده‌ى ئه‌م نه‌وته رێگه ده‌دات ئێران سه‌ره‌ڕاى سزاكانى ئه‌مریكا نه‌وت هه‌نارده بكات”.
له نامه‌كه‌دا داوا له سه‌رۆكى ئه‌مریكا كراوه، “له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نیویۆرك له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م بابه‌تانه باس بكات”.
ده‌قى نامه‌كه

بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









