لیژنەی دارایی: لە ماوەی سێ مانگدا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات بەهۆی رێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە لە ماوەی سێ مانگدا نرخی دۆلار دەبێتەوە نرخی فەرمی خۆی کە 132 هەزار دینارە.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، عێراق حەواڵەی دەرەکی کردوەتەوە بۆ هاوردەکردنی چەند کاڵایەکی پێویست لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و ئەو پێداویستییانە نزیکەی 80%ی پێداویستییەکانی بازاڕەکانی ناوخۆی عێراق پڕدەکەنەوە و بە فەرمی ئەو پرۆسەیە کراوەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە 20%ی پێداویستییەکان دەمێنێتەوە کە پێویست ناکات بانکی ناوەندی حەواڵەی بۆ بکاتەوە کە ئەو کاڵایانە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە هاوردەدەکرێن کە بانکی فیدڕالی ئەمەریکا سزای بەسەردا سەپاندون.
راشیگەیاندووە، بانکی ناوەندی داوا لە بازرگانەکان دەکات داواکاری پێشکەش بکەن بۆ کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەمەش خواست لەسەر دۆلار کەمدەبێتەوە و نرخی دۆلار دادەبەزێت بۆ ئەو نرخەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە.
“بانکی ناوەندی دواکەوت لە تەمویلکردنی ئەو لایەنانەی داوای دۆلارییان کردبوو بەهۆی ئەمەریکاوە و ئەمەش کێشەی بۆ بانک و دۆخی ئابوری عێراق دروست کرد، بەڵام بەو رێکارانە لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی کە 132 هەزار دینارە” موعین کازمی وادەڵێت.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا جێگیرکرا بەوەش نرخی 100دۆلار بەشێوەیەکی کاتی دابەزی بۆ خوار 150 هەزار دینار و سەرەڕای رێکارەکانی بانکی ناوەندیش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆلار دانەبەزیوە بۆ نرخی فەرمی و ئێستاش نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








