
SNN
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بەمزووانە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، دەڵێت”ماوەیەکە ئەمریکییەکان هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلول، موسەنا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی بەغداد یەوم رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
وتوویەتی “ماوەیەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدەن هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە، ئەمەریکا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو لایەنە ناکۆکەکانی ئەم دۆسییەیەدا هەیە و خۆشی زۆر بایەخ بە دۆسییەکە دەدات”.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئەو لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت دەوای ئەوەی تورکیا رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت کۆتایی هاتووە.
رۆژی 25-3-2023، هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەهۆی بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق لە دژی تورکیا راگیرا و عێراق سکاڵاکەی تورکیای بردەوە و تورکیا بە پێدانی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بە عێراق پابەندکراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








