
SNN
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لقی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا بڕیاری نەهێشتنی دیاردەی ئامادەکردنی خواردن لە مەراسیمی پرسەدا راگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئەیلول، یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لقی دهۆک لە راگەیەندراوێكدا بڕیاریاندا بە، راگرتن و نەهێستنی ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “ئامانج لەم بڕیارە كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانی كەسوكار و خاوەن پرسەكانە كە لەو مەراسیمەدا زۆرجار ناچار دەبن، خواردن بۆ ئامادەبووانی پرسەكە ئامادە بكەن”.، باسی لەوەشکردووە، لە دەركردنی ئەم بڕیارەدا راوێژ بە لایەنە ئیداری و پەیوەندیدار كراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ” ئامادەكردنی خواردن لە كاتی پرسەدا لە لایەنی ئابوورییەوە دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی و لەلایەنی تەندروستییەوە، دەبێتە هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی”.
لقی دهۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داواش لە هاووڵاتیان دەكات، كاتێك دەچنە پرسەی كەسێك، بۆ نانخواردن نەمێننەوە.
لە هەمان کاتدا، داواش لە مامۆستایانی ئاینی دەكات لە گوتاری رۆژی هەینی داهاتوودا، بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، باسی ئەم بڕیارە بكەن و هاوڵاتیانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









