ئه‌و 85 كۆچبه‌ره كورده‌ى كه له ئاوه‌كانى ئیتالیا گیرییان خواردبوو رزگار كران

كۆمه‌ڵێك كۆچبه‌ر له‌ناو ده‌ریادا | فۆتۆ: BPS
SNN
كه‌شتیه‌كى كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریای ئیتالیاوه له نقومبوون رزگار كرا كه 85 سه‌رنشینى تێدا بوون و به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیانده‌كرد.
دوێنێ دووشه‌ممه كه‌شتیه‌كى كۆچبه‌ران كه 85 كۆچبه‌رى هه‌ڵگرتبوو له كه‌ناراوه‌كانى ئیتالیا گیریی خوارد. زۆرینه‌ى سه‌رنشینه‌كانى كه‌شتیه‌كه كورد بوون و به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ئه‌وروپا كۆچیان كردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئه‌یلول، رۆژنامه‌نووس ڕه‌نج پشده‌رى، كه دانیشتووى تاراوگه‌یه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه گیریان خواردبوو له ئاوه‌كانى ئیتالیا رزگار كران له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایی وڵاتى ئیتالیا”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ده‌زگاى لوتكه تایبه‌ت به كاروبارى په‌نابه‌ران لە سەرەتای مانگی ئابدا، زیاتر لە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکراوه كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته کەناراوەکانی ئیتاڵیا و ژماره‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ زیاتر لە 50 هەزار کۆچبەر لە مانگه‌كانى ئاب و ئه‌یلولدا.
هەر بە پێی زانیاریەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئاب زیاتر لە 107 هەزار و 500 کەس لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو كه 53 هەزار کەس بوو.
دەریای ناوەڕاست مەترسیدارترین ڕێگای کۆچبەرانە لە جیهاندا کە لە ساڵی 2014 ەوە زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاشكراى كردووه، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 2 هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، بە بەراورد بە هه‌زار و 417 کەس لە ساڵی 2022 دا”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









