“ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كەمدەکرێنەوە و سێ ئه‌نجومه‌نی باڵا پێكده‌هێنرێن”

SNN-
لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە کۆنگرەیە پێنجەمی یەکێتیدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كەمدەکرێنەوە و سێ ئه‌نجومه‌نی باڵا پێكده‌هێنرێن.
سه‌ركه‌وت زه‌كی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە کە پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.
راشیگەیاندووە”ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه ره‌نگه رێڕ‌ه‌وه‌كه‌ی و شێوازی كاركردنی بگۆڕدرێت و چالاكتر بێت، له كۆنگره‌دا بڕ‌یاری لێده‌درێت و دواتر ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بڕ‌یاری لێده‌درێت، هاوكات ره‌نگه له‌كۆنگره‌دا ناوی بگۆڕدرێت به ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئه‌نجومه‌نێكی دیكه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕ‌ه‌نگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت”.
“ئەنجوومەنی پشتیوان، ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن” سەرکەوت زەکی وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش و له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گۆڕ‌انكاری له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كات”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









