ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى پێنجى یه‌كێتيى نیشتمانیی كوردستان له سلێمانى ده‌به‌ستێرێت

لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى ئه‌یلول، سلێمانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت كه به به‌شدارى 600 ئه‌ندام له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق دامه‌زرا، له ته‌مه‌نیدا چوار كۆنگره‌ى ئه‌نجامداوه. كه یه‌كه‌میان له 28ى كانونى یه‌كه‌مى 1992 له سلێمانى و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. كۆنگره‌ى دووه‌م له 31ى كانونى دووه‌مى 2001 له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. كۆنگره‌ى سێیه‌م له 1ى ئایارى 2010 له سلێمانى و كۆنگره‌ى چواره‌میش له 21ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. به درێژایی ته‌مه‌نى یه‌كێتى سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرشى گشتى حزبه‌كه بووه تاوه‌كو كۆچى دوایی له 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017. دواتر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، كوڕى گه‌وره‌ى سكرتێرى كۆچكردووى ئه‌و حزبه پۆستى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى وه‌رگرت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ، كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى سلێمانى به به‌شدارى 600 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌بچێت له‌ژێر دروشمى، ” نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا”
له مه‌راسیمى ده‌ستپێكى كۆنگره‌دا كه كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ ده‌به‌سترێت نوێنه‌رى وڵاتان و لایه‌نه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌ن، هاوكات نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده ده‌بێت و وتارى تایبه‌تى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیش بۆ بەستنی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ھەموو مەکتەب و مەڵبەندەکان 260 کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد، کە 175 ئەندامی مەڵبەندەکان و 85 ئەندام لە مەکتەبەکان بوون.
كۆنگره‌ى پێنجى یه‌كێتى یه‌كه‌مین كۆنگره‌یه له‌مێژووى ئه‌و حزبه‌دا كه پێش واده‌ى دیاریكراوى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و باره‌یه‌وه سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى پێشتر به SNNى راگه‌یاندبوو، “یه‌كێتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و په‌رله‌مانى كوردستانى له‌پێشه و پێویستى به نوێكردنه‌وه‌ى خۆیه‌تى بۆیه به پێویستمانزانى كۆنگره به چه‌ند مانگێك پێش واده‌ى خۆى ببه‌ستین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









