“كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له مه‌سرور بارزانى” له ئه‌مریكا كه‌یسى یاسایی بۆ كرایه‌وه

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم
SNN
هه‌ڤاڵ دۆسكى كه پێگه‌ى ده‌یلى بيستى ئه‌مریكى به “كه‌سایه‌تى نزیك و په‌یوه‌ندیدار له مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان” ناویده‌بات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته‌ژێر چاودێرى حكومه‌تى ئه‌مریكا.
پێگه‌ى ده‌یلى بيستى ئه‌مریكى له نوێترین راپۆرتیدا كه رۆژى 3ى تشرینى یه‌كه‌م، بڵاویكردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس جه‌ستن رۆرلیچ به‌رهه‌مهێنراوه ده‌ڵێت: “هه‌ڤاڵ دۆسكى كه‌سایه‌تى نزیك و په‌یوه‌ندیدار له مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌یسێكى نوێى له‌لایه‌ن پۆلیسى فیدراڵى ئه‌مریكا ناسراو به (FBI) بۆ كراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
له‌باره‌ى تۆمهتهكهیهوه پێگه‌كه ئاشكراى كردووه، “هه‌ڤاڵ دۆسكى تاوه‌كو ئێستا تۆمه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر ساخ نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌یسه‌ى كه بۆى كراوه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیداره به پێدانى به‌رتیل. هاوكات كهیسهكهى په‌یوه‌ندیداره به كه‌یسى جێبه‌جێكارێكى یاساییه‌وه به‌ناوى سكۆت جه‌نگیز كه چه‌ندین كه‌یسى كارى نایاسایی له‌سه‌ره”.
شنیار ئه‌نوه‌ر، خانمه چالاكوانى كورد له وڵاتى ئه‌مریكا له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌وه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، “لەچەندین ڤیديۆی تردا باسی هەڤاڵ دۆسکیم کردوە بۆتان کە کوردێکی دانیشتوی ڤێرجینیایه و کار بۆ بنەماڵەی بارزانی دەکات وە چەندین بزنسی شاراوەی بۆ کڕیون، بەڵام لە 2021دا دوای دانیشتنێکمان لەگەڵ پۆلیسى فیدراڵى ئه‌مریكا و پێدانی چەندین بەڵگەی گرنگ لەسەر کارە قێزەونەکانی بنەماڵه‌ی بارزانی لە ئەمەریکا. هەڤاڵ دۆسکی کەوتە ژێر لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئایەوەو تا ئێستاش بەردەوامە”.
ئه‌و خانمه چالاكوانه له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” ئێستاش رۆژنامەی دەیلی بیست باس لە کەیسێکی گەندەڵی دەکات و ناوی هەڤاڵ و مەسرور بارزانی دێنێت. کەیسەکەش بریتیە لە بەخشینی پارە بۆ وەرگرتنی باجی پۆلیس بۆی بتوانێت لەهەر 50 ویلایەتەکەی ئەمەریکا چەک هەڵبگرێت وە ئەم کارە بە پارە کراوە هەر بۆیە ئێف بی ئای لێکۆڵینەوەی نوێی لەسەر دەستپێکردۆتەوە و لەژێر چاودێریدایە. هەموو ئەمانە کەڵەکەدەبن تا کاتی خۆی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









