پرۆژەیەک بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی ئامادەکراوە

چرۆ حەمەشەریف
SNN
ئەندامێکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیەکی بۆ ھاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ھەرێم لەگەڵ عێراق پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.
چرۆ حەمەشەریف بە میدیای یەکێتی راگەیاند، 80 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزای پشتیوانیان بۆ ئەو پڕۆژەیەی کردووە کە جگە لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەندامانی عەرەبیشی تێدایە، ھەروەھا داوایانکردووە مووچەی زیندانیانی سیاسی ھەرێم بخرێتە سەر بەغداد.
ئەو ئەندامە وتیشی، “جیاوازی زۆر لە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ھەرێم و عێراق ھەیە، بەشێوەیەک مووچەی ئەوانەی ھەرێم 500 ھەزارە و لە عێراق مووچەکانیان زیاتر لە ملیۆن و 400 ھەزارە، ھەروەھا مینحەی زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم بۆ 10 ساڵە و لە عێراق بۆ 25 ساڵە و چەند منداڵیشیان ھەبێت دەتوانن بێبەرامبەر درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن، لەکاتێکدا زیندانیانی سیاسی ھەرێم تەنھا یەک منداڵیان دەتوانێت بێبەرامبەر بخوێنێت لە زانکۆکاندا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









