په‌یامێكى تووند له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ توركیا

هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هێرشى ئاسمانى له نزیك هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه و مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه به‌رگریی له سه‌لامه‌تى هێزه‌كانمان بكه‌ین”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى تشرینى دووه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هاتووه، “له 24ى كاتژمێرى رابردوودا چه‌ندین هێرش له نزیك بنكه و باره‌گاكانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون، ئه‌م هێرشانه سه‌لامه‌تى هێزه‌كانمان و هاووڵاتیانى سڤیلیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه”.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “هه‌ركاتێك سه‌لامه‌تى هێزه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه بێ وه‌ڵام نابن و به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى باسى له‌وه‌شكردووه، “ئه‌وان دژى هه‌موو هێرشێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه ببێته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ئاسایشى ناوچه‌كه بخاته مه‌ترسیه‌وه. زیاتر له‌مه‌ش، ببێته هۆكارى ئه‌وه‌ى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له رۆژئاواى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانیان تێك بچن”.
به‌یاننامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دواى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه هات كه هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌مشه‌و ئه‌نجامیاندا و میدیاى توركى رایگه‌یاند، “هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى وتووه: پێویسته ده‌ستله پاڵپشتیكردنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) هه‌ڵبگرن”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه، به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى توركیا ته‌نیا دوێنێ توركیا 30 هێرشى به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كانى جزیره، تل ره‌فعه‌ت و دێرك له رۆژئاواى كوردستان، له ئه‌نجامدا 12 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









