ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی سووتانی ماڵەکەی چوارقوڕنە ئاشکرابوو

SNN
بەرگری شارستانی راپەڕین ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی سوتانی ماڵەکەی چوارقوڕنە کە بەهۆیەوە خاوەنی ماڵەکەی گیانی لەدەستدا ئاشکرابوو، ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی تەقینی تەنکی نەوتەوە روداوەکە روویداوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکردووە، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە “خاوەنی ماڵەکە كاری ئیزۆگامی كردووه له سه‌ر بانی ماڵی خۆی له نزیك تانكی نه‌وت، دوای ماوه‌یه‌ك كاركردن له نزیك ئه‌و شوێنه نه‌وته‌كه بڕێكی زۆر غازی دروست كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه بته‌قێته‌وه”.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، به‌ھـۆی زه‌ختی تانكییه‌كه و رژانی نه‌وت، به‌ر محاویله‌ی كاره‌بای نزیك ماڵـه‌كـه‌ی كه‌وتووه و كاره‌باكه ده‌ی گرێت و گیان له ده‌ست ده‌دات، له ھـه‌مان كاتدا محاویله‌ی گـه‌ڕه‌كـه‌كه شــۆرت ده‌كات و گڕ ده‌گرێت و ئه‌م رووداوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
جێگەی ئاماژەیە، رۆژی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، كاتژمێر 1:12 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی هەینی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چوارقوڕنه ئاگاداركرایه‌وه كه ڕوداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه ه له مـاڵی ھـاوڵاتیه‌ك له (كۆڵێن ســتی) روویداوه، له رووداوه‌كه‌دا خاوه‌ن ماڵ به‌ناوی (سلێمان حه‌سه‌ن)ی ته‌مه‌ن (51) ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









