ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ گەیشتنی نرخی دۆلار بە 170 هەزار دینار

دینار و دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار زیاد لە 160 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە ڕاگرتنی ناردنی دۆلاریان دەكرد لە ئەمەریكاوە بۆ عێراق، بەڵام هەرزوو بانكی ناوەندی هاتە سەرخەت و ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ئاماژەی بەبەردەوامی ناردنی دۆلاركرد، شارەزایەكی بوارەكەش جەخت دەكاتەوە ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ گەیشتنی دۆلار بە سەروو 170 هەزار.
ئاسۆ عەبدوڵا، شارەزا لە بواری ئاڵوگۆڕی دراو خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بە SNNێ ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ ئاستی 160 هەزار دینار چاوەڕوان كرابوو چونكە ماوەی مانگێكە بانكی ناوەندی كاتێك خستنەڕووی دۆلار ئاشكرا دەكات بڕێكی زۆر كەم دۆلار بە شێوەی كاش دەخاتە بازاڕەوە كە هەندێك جار ناگاتە 10 ملیۆن دۆلار ئەوەش بەشی پێداویستی بازاڕ ناكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەوی ڕابردوو دەنگۆیەك بڵاوبوویەوە كە ئەمەریكا بڕیاریداوە دۆلار بەشێوەی كاش ڕەوانەی عێراق نەكات، ئەمە وایكرد 100 دۆلار تا 161 هەزار دینار بەرز ببێتەوە، بەڵام دوای ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی تاڕادەیەك نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، هەموو چاوەكان لەسەر ئاشكراكردنی بڕی خستنەڕووی دۆلارە لە سبەینێ لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، بەجۆرێك ئەگەر هەروا بڕێكی كەم بخاتە بازاڕەوە بەشێوەی نەختینەی ئەوا بە دڵنیاییەوە 100 دۆلار نزیك دەبێتەوە لە 170 هەزار دینار دینار و زیاتریش، بۆیە ئەم هەفتەیە دەبێتە هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ بەهای دینار و دۆلار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









