ئەمساڵ جگە لە هەنار چەند بەروبوومێكی دیكە هەناردەی دەرەوە دەكرێن

ڤێستیڤاڵی هەنار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەمساڵ جگە لە بەرهەمی هەنار ئامادەكاری كراوە كە بەرهەمەكانی سێو ترێ و هەنگوێنی جوتیارانی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت، بۆ ئەومەبەستەش سەدان جوتیار ڕاهێنانیان پێكراوە بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران و هەروەها باشتركردنی كوالیتی بەرهەمی ناوخۆیی و هەناردەكردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە، بەگوێرەی پلانێكی تایبەت كاری ڕاهێنانی هەزار جووتیاری ناوچە جیا جیاكانمان لەسەر بەرهەمهێنانی چەندین بەرهەمی كشتوكاڵی ئەنجامداوە و ڕاهێنانەكەش ئەنجامی باشی هەبووە لەسەرچۆنیەتیی بەرهەمهێنانی میوەو بەرهەمی كشتوكاڵی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ جگە لەبەرهەمی هەنار كە هەناردەی دەرەوە دەكرێت، ئامادەكاری كراوە كە بەرهەمی سێو ترێ هەنگوێن ی جوتیارانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ڕەوانەی دەرەوە بكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی كە ساڵی ڕابردوو بەفەرمی هەناری هەرێمی كوردستان ڕەوانەی چەند وڵاتێك كرا و بوو بە بڕاند، ئەمساڵ پلان دانرا كە چەند میوەیەكی دیكە بكرێنە بڕاند و بابەتەكە فراوانتر بكرێت و میوەی دیكەش هەناردەی دەرەوە بكرێن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، لە قۆناغی یەكەمی وەرگرتن و هەناردەكردنی بەرهەمی جوتیاران بەجۆرێك دەبێت كە بەرهەمی ئەو جوتیارانە هەناردەدەكرێت كە ڕاهێنانیان پێكراوە پاشان بەچەند قۆناغێكی دیكەش جوتیارانی دیكەی ناوچە جیاوازەكان بەهەمان شێوە ڕاهێنانیان پێدەكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان زیاد بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









