شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
ئەمڕۆ، لەگەڵ تۆمارکردنی سەدان حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق، شانەی قەیرانەکانی پەرلەمان داوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی حکومەتی کرد.
حسێن کەریم کەعبی سەرۆکی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا وتوویەتی: “پێویستە وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵیاندا، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی مەترسیدارانەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا کۆببێتەوە”.
ناوبراو رەخنەی لە رێکارە تەندروستییەکانی کۆرۆنا لە عێراق گرتووە و وتوویەتی: “رێکارەکان زۆر بە خاوی جێبەجێکراون و جددی نەبوون”، ئەوەش بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان دەزانێت، بەتایبەت لە بەغدا.
سەرۆکی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمان، هۆشداری لە روودانی “کارەساتێکی مرۆیی” لە عێراق داوە، کە ببێتە هۆی هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستی.
داواشدەکات دەستبەجێ پلانێکی واقیعانە بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا جێبەجێ بکرێت، کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای عێراقدا بگونجێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق 322 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









