“نه‌وتى هه‌رێم نه ئه‌م هه‌فته‌یه و نه هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌نارده ناكرێت”

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
كادیرێكى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا وتى له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ته‌نیا په‌یامێكى سیاسى بوو، ده‌شڵێت: “نه‌وتى هه‌رێم نه ئه‌م هه‌فته‌یه و نه هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌نارده ناكرێته‌وه”.
سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا له دوبه‌ى ئاشكراى كرد، “بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك – جه‌یهان (بۆرى نه‌وتى كوردستان) ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و ده‌كرێت رۆژى چوارشه‌ممه 11ى تشرینى یه‌كه‌م، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م، وەفا محەمەد کەریم، کادیری پێشکەوتووی پارتی لە بەغدا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار وتى، ته‌نیا په‌یامێكى سیاسى بوو بۆ به‌غدا، ده‌نا له راستیدا نه رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه و نه هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێناكاته‌وه”.
به وته‌ى كادیره‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، “ئه‌وه ته‌نیا په‌یامێكى سیاسى بووه بۆ به‌غدا كه ناكرێت له‌ڕێگه‌ى هیچ شوێنێكى تره‌وه جگه له جه‌یهان هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بكات”.
قسه‌كانى كادیره‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌ممه ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئاشكراى كرد، “به‌منزیكانه وه‌زیرى وزه‌ى توركیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس و به تاوانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى نایاسایی، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه وه‌ستا. دادگاكه بڕیدا بڕى 1.5 ملیار دۆلار غەرامە به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








