وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له‌سه‌ر ڤیدیۆى ماچكردنى كوڕ و كچێك هاته‌ده‌نگ

به‌شێك له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه كوڕ و كچێكى عێراقى تێیدا به‌جلى سه‌ربازیه‌وه یه‌كترى ماچ ده‌كه‌ن | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌ك كه تێیدا كوڕ و كچێك به جلى سه‌ربازیه‌وه ماچى یه‌كترى ده‌كه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “كچه‌كه له یانه‌ى شه‌وانه كارده‌كات و له ئێستادا هه‌ردووكیان راگیراون”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ڤیدیۆى كوڕ و كچێكى عێراقى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه كه به جلى ئه‌فسه‌رى سه‌ربازى سوپاى عێراقه‌وه ماچى یه‌كترى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بێبه‌ریبوونى خۆى له‌و دوو كه‌سه راگه‌یاند و ئاشكراى كرد، “له‌پێناو پاراستنى ناوبانگى ژن و پیاوه ئه‌فسه‌ره‌كانمان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكرد و بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه ئه‌و كاره نه‌شیاوه‌یان ئه‌نجامداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكو دوو كه‌سى ئاسایین”.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى تۆماركردنى ڤیدیۆكه، وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، “كچه‌كه له یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌دا كارده‌كان و كوڕه‌كه‌ش سه‌ردانیكه‌رى یانه‌كه‌یه و ڤیدیۆكه له یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌دا گیراوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق، “له ئێستادا هه‌ردووكیان له پۆلیسى به‌غدا به تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى نه‌شیاو ده‌ستگیر كردوون”. هاوكات جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستن به تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ زڕاندنى ناوبانگى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به جلى سه‌ربازیه‌وه ئه‌و كرده‌وه ناشیرینه‌یان ئه‌نجامداوه”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









