
پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەسیستەمی نوێی پاسپۆرت رۆژانە نزیكەی 450 پاسپۆرت دەدەینە هاوڵاتیان، هاوكات بە سیستەمی كۆنیش لە نوسینگەكانی پاسپۆرت ڕۆژانە زیاد لە 200 مامەڵەی پاسپۆرت بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا خواست لەسەر دەرهێنانی پاسپۆرت زیاترە و تا ئێستاش زیاد لە ملیۆنێك و 750 هەزار پاسپۆرت بەهاووڵاتیان دراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەم، عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە كاركردن بە سیستەمی نوێی دەرهێنانی پاسپۆرت كەوتووەتە كار، بەڵام ئەوەی لەو سیستەمە نوێیە بووەتە كێشە بۆهاووڵاتیان ئەوەیە كە ماوەی ناوتۆماركردن 30 خولەك دیاری كراوە، بەهۆی زۆری خواست لەسەر ناونوسین گرفت لە ئەپلیكەیشتنی ناونوسینەكە دروست دەبێت بەتایبەت لەوكاتەی كە دەكرێتەوە بۆ ناونوسین داواكارییەكی زۆری هەیە ئەمەش تەنها لە سلێمانی بەم جۆرەیە لەكاتێكدا ئەو ئەپلیكەیشنە بۆ هەموو عێراق كاری پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ڕۆژانە بەسیستەمی نوێی پاسپۆرت 450 پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان دەردەهێندرێت، هاوكات بە سیستمە كۆنەكەش لەبەڕێوەبەرایەتی پاسپۆتی هەڵەبجە، رانیە، كەلار و چەمچەماڵ هەریەكەیان رۆژانە 200 هاوڵاتیی بەڕێدەكەن، بەڵام هێشتا داواكاری زۆرە لەكاتێكدا لە دەستپێكردنی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە تائێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 750 هەزار پاسپۆرت دراوە بە هاوڵاتیان.
وتیشی: ” لە پارێزگای سلێمانی پێنج بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت كراونەتەوە هەیە بەڵام پارێزگاكانی دیكە یەك بەڕێوەبەرایەتی یاخود دوو بەڕێوەبەرایەتی هەیە و هیچ كێشەش نییە، بەڵام تا ئێستا بۆمان ڕوونەبووەتەوە هۆكاری زۆری خواست لەسەر دەرهێنانی پاسپۆرت لە سلێمانی بۆچی دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەهەموو توانایەكی خۆمانەوە بەردەوامین لە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی ناوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









