“خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی هەولێر لەدۆخێكی خراپدان”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی هەولێر زۆربەی بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچان لە هەولێر بەدەست نەبوونی ئاو كارەبا و غاز دەنالێنن و لایەنە پەیوەندیارەكانیش تەنها بەلێنی ناراستیان پێدەدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە، جەختیش دەكەنەوە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێدەكرێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و دەنگیان بگەیەەن بەلایەنی پەیوەندیار.
نەخشین عەبدوڵا، یەكێك لەو خویندكارانەی كە لە هەڵەبجەوە چووەتەهەولێر بەشی ناوخۆیی وەرگرتووە بە SNNی ڕاگەیاند: من خوێندكاری قۆناغی سێیەمی بەشێكی زانكۆی سەلاحەدینم ماوەی ئەم سێ ساڵە بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانیش بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەكان دەناڵێنن بەڵام رێگە بەكەس نادرێت ناڕەزایەتی دەرببرێت و داواكارییەكانی خۆمان بگەیەنین بەلایەنی پەیوەندیار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵیش ڕووبەڕووی چەندین كێشەو گرفت بووینەتەوە لە نەبوونی كارەبا و ئاو غاز، چەندین جار هەولێی خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەزۆر بڵاوەمان پێدەكرێت و رێگەش بە كەناڵەكانی راگەیاندن نادرێت ڕووماڵی خۆپیشاندانەكانمان بكرێت و تەنانەت هەڕەشەی دەركردنمان لێدەكرێت لە بەشەناوخۆییەكان ئەگەر ناڕەزایەتی دەرببڕین.
ئەو خوێندكارەی زانكۆی سەلاحەدین ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی خزمەتگوزارییەكان تەنها لەو بەشە ناوخۆییەی ئێمە نییە بەڵكوو ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە بەشەناوخۆیی كوڕانیش بەهەمان شێوە خزمەتگوزارییان نییە بەڵام لەلایەن نوێنەری قوتابیانی پارتییەوە هەڕەشە لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان كراوە كە نابێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن تەنها بەڵێنی ناراست دەدەن بە چارەسەركردنی گرفتەكان بەبێ ئەوەی بتوانن چارەسەری بكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









