كامێراكانى پۆینت تو پۆینت له شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ونه‌كار

كامێرایه‌كى پۆینت تو پۆینت له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێر 12:00ى ئه‌مشه‌و كامێراكانى پوینت تو پۆینت به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ونه‌كار و سه‌رپێچى تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌م، فازل حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستمان كرد به كاراكردنى كامێراكانى پۆینت تو پۆینت به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى شارى هه‌ولێر، به‌ڵام له كاتژمێر 12:00ى ئه‌مشه‌وه‌وه ئه‌و كامێرایانه سه‌رپێچى تۆمار ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كارا ده‌بن”.
له‌باره‌ى ئه‌و كامێرا جێگیرانه‌ى كه له به‌شێكى تر له شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر جێگیر كراون، وته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر ئاشكراى كردووه، “هاتووچۆى هه‌ولێر کامێرا جێگیریان لە چەند شەقامێکی دیکە هەیه كه پۆینت تو پۆینت نین، له‌وانه‌ش، شه‌قامه‌كانى، هەولێر- خەبات، هەولێر-شەقڵاوە و هەولێر- کۆیە، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌كارى كامێراكانى شه‌قامى 120 مه‌ترى ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه‌كار”.
به وته‌ى فازل حاجى، “مه‌وداى خێرایی له شه‌قامه‌كان كه پێوه‌ره بۆ تۆماركردنى خێرایی به‌پێى هێماكانى سه‌ر شه‌قامه‌كه‌یه، بۆ نمونه، رێگەی 120 مەتری كۆتا خێرایی تێیدا 110یە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، بۆ بارهەڵگریش خێراییەکەی 80”.
وته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى رێگاكانى تره‌وه باسى له‌وه‌شده‌كات، “به‌پێى سروشتى رێگاكه و ئه‌و رێژه خێراییه‌ى كه بۆى درایكراوه سه‌رپێچى تۆمارده‌كه‌ن كامێرا‌كان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









