بۆ گفتوگۆ لەبارەی هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە لەم هەفتەدا شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكاتەوە و بە وتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئامانجی سەردانەكە بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی هاوبەشە لەگەڵ هەردوو وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراق بۆ هەمواركردنی ئەو مادانەی یاسای بودجە كە پەیوەندییان بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كردستان سەردانی بەغدا بكەنەوە و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراق كۆببنەوە بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی هاوبەشە كە رەوانەی پەرلەمانی بكەن بەمەبەستی هەمواركردنی ئەو مادانەی یاسای بودجەی گشتی كە پەیوەندیدارن بە شێوازی دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان و خەرجكردنی شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت كە كێشەیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو سەردانەی شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەفتەی ڕابردوو هاوكات ئامادەبوونیان لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، لە لیژنەی دارایی بڕیارە لیژنەی دارایی راپۆرتێك بداتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، كە چەند راسپاردەیەكی تێدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا لەوانە هەمواركردنی چەند مادە و بڕگەیەكی بودجە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، چەند مادەیەكی پرۆژە یاسایی بود ئەگەری هەمواركردنیان هەیە، كە تایبەتن بە پشكی هەرێمی كوردستان، لەوانە خەرجیی راستەقینە كە دەبێت لانیكەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لێ دەربكرێت بەتایبەت لە لەكۆی ئەو 16 ترلیۆن دینارەی ساڵانە پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجە، 10 تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانە، هاوكات یەكێكی دیكە لەو بڕگانەی كە ئەگەری هەمواركردنی هەیە پەیوەندارە بە خەرجكردنی شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بەغدا بڕی شەش دۆلاری بۆ دیاریكردووە بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت ئەوەش بڕێكی كەمە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









