راگه‌یه‌نراوێك له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى چیاى قه‌ره‌چوغ

لۆگۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى دوێنێى هێزه‌كانى 80ى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له چیاى قه‌ره‌چوغ راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت.
ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه له چیاى قه‌ره‌چوغ له مه‌خمور له‌ئه‌نجامى رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌و بازگانه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان چۆڵیان كردوون، شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانى 80ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سوپای عێراق روویدا. له ئه‌نجامدا، دووپێشمه‌رگه و دوو سه‌ربازى سوپاى عێراق گیانیان لەدەستداوە. هاوكات هه‌شت پێشمه‌رگه و چوار سه‌ربازى سوپاى عێراق بریندار بوون. دواتر دره‌نگانێكى شه‌و هێزه‌كانى 80 ئه‌و دوو بازگهیهیان چۆڵكرد كه به شه‌ڕ كۆنترۆڵیان كردبوون له به‌رى رۆژهه‌ڵاتى كه‌مپى مه‌خمور له‌سه‌ر چیاكه و كشانه‌وه بۆسه‌ر چیاى قه‌ره‌چوغ له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرینى یه‌كه‌م،ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، “بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لەهەردوولا لێکەوتەوە. سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت”.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى دووپاتكردووه‌ته‌وه، “پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









