
SNN
لەوەڵامی بەرپرسانی پارتی کە باسیان لەوەکردبوو پاسمان بۆ لایەنگرانی کۆمەڵ لە هەولێر ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بچنە غەززە، بەڵام کەسیان نەچووە، ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری وتی: “پاسەکان هێنرابوون بۆ دەستگیرکردنی خەڵک”، باسی لەوەشکرد، پێویست ناکات حکومەت پاس دابین بکات، تەنیا راگەیەندراوێکی باش دەربکەن و رێگە بە گردبوونەوە بدەن، ئەوە بەسە.
دوای ئەوەی هەینی رابردوو 20ی تشرینی یەکەمی 2023، لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەری ویستیان لە هەولێر گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە غەززە ئەنجام بدەن، لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە رێگرییان لێکرا و دواتر ئەندامانی کۆمەڵ ناچاربوون لە ناو هۆڵی مەڵبەندی حزبەکەیان گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن.
لەو بارەوە هەمان رۆژ بەشێک لە میدیاکان لە زاری بەرپرسانی پارتییەوە بڵاویانکردەوە، 15 پاسیان بۆ ئەندامانی کۆمەڵ دابین کردووە، تا لە رێگەی سوریاوە بیانگوازنەوە بۆ غەززە، بەڵام کەسیان ئامادە نەبووە بچن.
سەبارەت بەو رووداوە، شوان رابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بە SNNی راگەیاند: رۆژی هەینی دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش لە هەولێر ئاگادار بوون کە کۆمەڵ بە نیازی گردبوونەوەیە لە بەیانی زووەوە ژمارەیەکی زۆر چەکداریان بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بردووەتە دەوروپشتی مەڵبەندی کۆمەڵ و ژمارەیەکی زۆر پاسیشیان لەگەڵدابووە.
وتیشی، “ئەو هێزانەی ئاسایش لەلایەکەوە دەیانوت مۆڵەتتان نییە گردبوونەوە بکەن (هەرچەندە گردبوونەوە پێویستی بە مۆڵەت نییە)، لەلایەکی دیکەشەوە دەیانوت، بۆ پاراستنی ئێوە لێرەین، بەڵام لە راستیدا لە بەیانی زووەوە هاتن، تا ترس بڵاوببێتەوە کە ئاسایش ئەوێی گەمارۆداوە بۆ ئەوەی کەس بەشداریی نەکات”.
شوان رابەر ئەوەشی خستەڕوو، “دواجار بڕیاریان داوە کە گردبوونەوەکە ببنە ناو هۆڵی مەڵبەندی کۆمەڵ، بەڵام هێزێکی زۆری ئاسایش لەبەردەم مەڵبەند وەستابوون، هیچ شتێکی نەخوازراویش رووینەداوە، ئەگەرچی هەندێک کەسیش لەلایەن ئاسایشەوە گەڕێنرابوونەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری جەختیشی کردەوە، “ئەو هێزەی ئاسایش نەک بۆ پاراستنیان بەڵکوو بۆ دروستکردنی فشار و قەدەغەکردن لەوێ بوون”، لەو رووەوەشە دەپرسێت: “خۆ لە سلێمانیش گردبوونەوە کرا، بۆ لەوێ قەدەغەنەکرا؟”.
هەر سەبارەت بە پاسەکان وتی، “لە راستیدا ئەو پاسانە بۆ ئەوە هێنرابوون کە ئەگەر هەر شتێک رووبدات یاخود پێیان باش بێت خەڵکەکە بگرن و سواری پاسەکانیان بکەن”.
لە کۆتاییشدا ئەوەی خستەڕوو، “کەی کاری حکومەتە خەڵک بباتە غەززە، خوا دەکات راگەیەندراوێکی باش بڵاو دەکەنەوە، یان رێگە بە گردبوونەوە دەدەن، هەر ئەوەندە بەسە”، هەروەک هێمای بۆ ئەوەکرد: “ئێمە بە فەرمی بە کەسمان نەوتووە کە بچنە غەززە، بەس پێشمان خۆشە غەززە سەربکەوێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









