بڕیارێکی حکومەتی عێراق لەبارەی دۆلارەوە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەداراییەكان لە عێراق دۆلارەوە دەكرێن بە دینارئەوەش بە بڕیارێكی بانكی ناوەندی عێراقە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، بە وتەی شارەزایەكی بواری ئاڵوگۆڕی دراوەكان ئەگەر حكومەتی عێراقی جدی بێت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئەوا لەهەرێمی كوردستانیش مامەڵە بە دینار دەكرێت وكاریگەریشی دەبێت لە دابەزینی نرخی دۆلار.
شاخەوان فەلاح، شارەزا لە ئاڵوگۆڕی دراو خاوەن كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لە زۆرینەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كڕین و فرۆشتنی كاڵاكان بەتایبەت خانوو زەوی و ئۆتۆمبێل بە دینار مامەڵەیان پێوەدەكرێت تەنها لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە ئەو جۆرە مامەڵانە بە دۆلارە، بۆیە ئەگەر حكومەتی عێراقی جدی بێت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئەوا لەهەرێمی كوردستانیش مامەڵە بە دینار دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێبەجێكردنی بڕیارەكە كاریگەری خۆی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، هەروەك كاریگەریشی دەبێت لە دابەزینی نرخی كاڵاو شەمەك و نرخی زەوی و خانوو ئۆتۆمبێل، چونكە دینار دراوێكی لەناوخۆدا مامەڵەی پێوەدەكرێت خاوەندارییەكەی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە پێچەوانەی دۆلار كە دراوێكی نێودەوڵەتییە و خاوەنداری بۆ ئەمەریكا دەگەڕێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە نێوان 161 هەزار و 500 بۆ 162 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش نرخێكی بەرزە بۆیە لە ئێستادا لە زۆرینەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كڕین و فرۆشتنی كاڵاكان بەتایبەت خانوو زەوی و ئۆتۆمبێل بە دینار مامەڵەیان پێوەدەكرێت تەنها لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە ئەو جۆرە مامەڵانە بە دۆلارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









