“ناردنى 700 ملیاره‌كه دوانه‌كه‌وتووه و تاوه‌كو 30 مانگ ده‌گات”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنى 700 ملیار دیناره‌كه دوانه‌كه‌وتووه و تاوه‌كو 30ى تشرینى یه‌كه‌م ده‌گاته هه‌رێم، ده‌شڵێت: “وه‌زیرى دارایی به‌پێى یاسا مافى ئه‌وه‌ى نییه رێگه‌بگرێت له ناردنى 700 ملیاره‌كه و ناتوانێت ڤیتۆى بكات”.
رۆژى یه‌كشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌م، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى دارایی و ئابوورى له هه‌ولێر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ساڵانه‌ى بانكه‌كان له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان وتى: “رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا بڕى 700 ملیار دینار بۆ پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت”، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕه نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى “راگرتنى ناردنى 700 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم” له میدیاكان، به SNNى راگه‌یاند، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به سێ بڕ مانگانه 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بنێردرێت وه‌ك قه‌رز، ئیتر وه‌زیرى دارایی مافى ئه‌وه‌ى نییه كه ناردنى ئه‌و پاره‌یه ره‌تبكاته‌وه، چونكه ئه‌وه واژووى سه‌رۆكوه‌زیرانى له‌سه‌ره”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا، هاتنى 700 ملیار دیناره‌كه دواكه‌وتووه؟ جه‌مال كۆچه‌ر وتیشى: “رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه ئه‌و 700 ملیاره له 25 بۆ 30ى هه‌موو مانگێك بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه تێپه‌ڕى ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه كێشه‌یه و مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌ك هه‌رێم گله‌یی بكه‌ین. سیستمى دارایی عێراق وایه، یه‌كه‌مجار مووچه دابه‌شده‌كرێت، پاشان قه‌رز ده‌درێت، راسته ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌یه، به‌ڵام سیفه‌تى قه‌رزى هه‌یه، بۆیه واده‌ى ناردنهكهى ئاوا دیاریكراوه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا وه‌زیرى دارایی مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه ڤیتۆى ناردنى 700 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم بكات؟ جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكراى كرد، “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه لاى وه‌زیرى دارایی بێت پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و مافى ڤیتۆى نییه، مافى ڤیتۆ لاى سه‌رۆكوه‌زیرانه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كه بڕیارى تێدادرا له‌سه‌ر ناردنى 700 ملیاره‌كه وه‌زیرى دارایی رازى نه‌بوو، به‌ڵام به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ندكرا و سه‌رۆكوه‌زیران واژووى كرد”.
به وته‌ى د. جه‌مال كۆچه‌ر، “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌غدا دوو جارى تر بڕى 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته دروستنابێت”.
ناردنى 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌شێكه له بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه پاش كۆتا سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا داى. به‌پێى ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه، “حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌ڕێگه‌ى بانكه‌كانى، ره‌شید، رافیده‌ین و بانكى بازرگانى عێراق (TBI) مانگانه بڕى 700 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت بۆ پاره‌ى مووچه. له به‌رامبه‌ردا له پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 ئه‌و پاره‌یه ده‌درێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









