نزیکەی 900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی عێراق دادەمەزرێندرێن

پزیشکان
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ژمارە 182ی ساڵی 2022ی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریانداوە 879 دەرچووی یەکەمی بەشی پزیشکی دابمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی داتا و زانیاری سەرجەم ئەو کەسانەی بڕیارە دابمەزرێندرێن تەواو دەکات.
ئەنجوومەنەکە جەختی لەوەش کردەوە، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی راستەوخۆ بۆ دامەزراندنیان هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەولەویاتەکانی ئەو خوێندکارانە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت، لە مانگی رابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێكارەکانی دامەزراندنی زیاتر لە 45 هەزار دەرچووی بەشی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری تەواوکراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









