هۆكارى به ئامانجگرتنى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ئاشكرا بوو

كاروانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: Safin Hamed/AFP via Getty Images
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به ئامانجگرتنى بنكه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق په‌یوه‌ندى به شه‌ڕى غه‌ززه‌وه هه‌یه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه گه‌وره ببێت تاكه كه‌س كه زیانى لێده‌كات عێراق و عێراقیه‌كانن”.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرایل له 7ى تشرینى یه‌كه‌م، گروپێكى چه‌كدارى به‌ناوى “یه‌كینه‌كانى به‌رگریی له عێراق” به‌رپرسیاریه‌تى خۆیان راده‌گه‌یه‌نن له‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ى كه ناوبه‌ناو ده‌كرێنه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌م، له‌تیف وه‌رشان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “به ئامانجگرتنى بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له‌ناو خاكى عێراق به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌و شه‌ڕه‌وه هه‌یه كه له غه‌ززه رووده‌دات، به‌تایبه‌ت كه چه‌ندین گروپى چه‌كدارى هۆشداریانداوه‌ته پشتیوانیه‌كانى ئه‌مریكا”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “هێرشه‌كان فشاره و به كۆتایی هاتنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل ئه‌وانیش كۆتاییان دێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی رونیشیده‌كاته‌وه، “كه‌س نایه‌وێت عێراق ببێته مه‌یدانى ململانێیه‌كى نوێى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یی، چونكه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات دۆڕاوى سه‌ره‌كى ته‌نیا عێراق و عێراقیه‌كان ده‌بن”.
قسه‌كانى له‌تیف وه‌رشان له‌كاتێكدایه كه دوێنێ هه‌ینى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌میندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنانى له وتاره‌كه‌یدا تایبه‌ت به شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل باسى هێرشه‌كانى سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق كرد و به، “ئازایانه و ژیرانه ناوبرد”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









