له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق گه‌یشته تاران

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران، له‌دواى گه‌یشتنیشنى له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران پێشوازیلێكرا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه.
له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نتۆنى بلینكن، میدیاكانى عێراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه ئاشكرایان كرد، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سێ پرسى سه‌ره‌كى هه‌ڵوه‌سته ده‌كات له سه‌ردانه‌كه‌یدا و سێ په‌یامى سه‌ره‌كى پێیه كه یه‌كه‌میان بریتیه له، هێرشه ناو به‌ناوه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكى چه‌كداریی ئیسلامیه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانى خۆى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و هێرشانه مه‌ترسى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى سه‌ربازانى ئه‌مریكا دروستكردووه”.
له‌باره‌ى په‌یامى دووه‌مى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، میدیاكانى عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “بلینكن به روونى ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناوچه‌كه ناتوانێت باوه‌ش بۆ شه‌ڕێكى نوێ بكاته‌وه به‌تایبه‌ت كه ئێستا خۆى به شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه گیرۆده بووه و دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى تێكداوه”.
به‌پێى میدیاكانى عێراق، “ناردنى په‌یامێك بۆ تاران له‌ڕێگه‌ى به‌غداوه یه‌كێكى تره له مه‌به‌سته‌كانى سه‌ردانه‌كه”، له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرایان كردووه، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه ئه‌و په‌یامه بۆ ئێران بنێرێت كه ئه‌مریكا ویستى ئه‌وه‌ى نییه هێزى چه‌كدارى بنێرێت بۆ شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل و پێویسته ئێرانیش ئاگادارى مه‌ترسى پشتگیریكردنى هێزه چه‌كدارییه‌كان بێت”.
هاوكات شه‌وى رابردوو پێگه‌ى ده‌یلى جۆرناڵى به‌ریتانى ئاشكراى كرد، “ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا به محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى راگه‌یاندووه، بێدەنگ نابن له هێرشه چه‌كدارییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان له عێراق له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامیاندا به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا. هاوكات، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێداگرى كردووه له به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگرتنى ئه‌و هێرشانه”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









