کاندیدانی یەكێتی كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 كەمافی سەرجەم پێكهاتەكانی تێدا پارێزراوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات كەركوك شارێكی كوردستانییە و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە كورد لەوشارە دەربكات هەموو هەوڵیكی تەعریب و ڕاگواستن لە پارێزگای كەركوك رەتدەكەینەوە و بە یاسا و دەستوور رووبەڕووی هەموو ئەو هەوڵانە دەبینەوە.
ئازاد شەریف، كاندیدی ژمارە 15ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە بە ژمارە 142 بە SNNی راگەیاند: هەموو هەوڵیكی تەعریب و تەرحیل لە پارێزگای كەركوك رەتدەكەینەوە و بە یاسا و دەستوور رووبەڕووی هەموو ئەو هەوڵانە دەبینەوە كە پشتیوانی لە پێشێلكردنی یاسا و بڕیاری تاكڕەوی دەكەن، چونكە كەركوك شارێكی كوردستانییە و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە كورد لەوشارە دەربكات و ئەو كوردانەی گەڕاونەتەوە شارەكە مافی خۆیانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی باو و باپیرانیان درێژە بە ژیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماددەی 140 ماددەیەكی دەستوورییە و دەبێت بۆ ناوچە جێناكۆكەكان پشتی پێببەستین و بەپێی ماددەكە پۆلیسی ناوخۆیی ئارامی ناو پارێزگاكە دەپارێزێت و هیچ هێزێكی دیكەی سەربازی بۆی نییە بێتە ناو پارێزگای كەركوك، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هیچ هێزێك بۆی نەبێت دەستدرێژی بكاتە سەر پێكهاتەكان
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، هەرهەوڵیك لە دەرەوەی یاسا بەتایبەت ماددەی 140 بێت وەك كاندیدانی یەكێتی لە كەركوك رەتیدەكەیەنەوە و ئەو كوردانەشی گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ئەو كوردانەن كە پێشتر لەلایەن رژێمی بەعسەوە ڕاگوێزراون پاشان لەدوای روخانی رژێم گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









