حكومه‌تى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى سه‌ردانى شانده باڵاكه‌ى بۆ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه

ساتى گه‌یشتنى شاندى باڵاى حكومه‌تى عێراق به هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: KRG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى نه‌وت بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه و ویستى ته‌واوه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم جارێكى تر ده‌ستپێبكاته‌وه”.
پاش ئه‌وه‌ى دوو رۆژ به‌ر له ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى شاندى باڵاى عێراق بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دووباره ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئه‌و شانده باڵایه به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر. بڕیاره شانده‌كه ماوه‌ى دوو رۆژ له هه‌ولێر بمێننه‌وه.
له‌باره‌ى مه‌به‌ستى هاتنى شانده‌كه، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق كه ده‌ڵێت: “سه‌ردانه‌كه‌مان له درێژه‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه‌دایه كه ده‌ستمان پێكردووه به‌مه‌به‌ستى دووباره ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه و سوورین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق وتوشیه‌تى، “سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى گونجاوین بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ى به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم كۆده‌بینه‌وه”.
مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزى توركیا له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان له دوبه‌ى رایگه‌یاند، “بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك – جه‌یهان (عێراق – توركیا) ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت”، له به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د شیاع سودانى هه‌مان مانگ له‌میانى به‌شداریكردنى له هه‌فته‌ى وزه‌ى رووسیا وتى: “كار له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى ده‌كه‌ین”. هاوكات، هه‌مان مانگ كۆمپانیاى بۆتاشى توركى له نامه‌یه‌كى فه‌رمیدا كۆمپانیاى سۆمۆى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌نارده ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ى ئۆیل پرایس له نوێترین راپۆرتیدا له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر زارى كۆمپانیاى DNOى نه‌رویجى ئاشكراى كردووه، “تاوه‌كو به‌رچاو روون نه‌بن له‌باره‌ى شایسته‌داراییه دواخراوه‌كانیان و شایسته‌كانى داهاتوویان و مه‌رجه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت ئاماده‌نین ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه”.
به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕه‌كه، “هه‌قده‌ستى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار كه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه بیدات و قه‌رزاره”.
پێگه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “له ماوه‌ى رابردوودا له دوبه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به‌شێكن له كۆمه‌ڵه‌ى ئاپى كور له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و پێشنیاریان كردووه نه‌وت به‌رهه‌مبهێنن و راسته‌وخۆ به كۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ى بفرۆشن”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس و به تاوانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى نایاسایی، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه وه‌ستا. دادگاكه بڕیدا بڕى 1.5 ملیار دۆلار غەرامە به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









