“ئەگەر زۆرینەی دەنگەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدەستبهێنین، رێگەنادەین یاساشكێنان بەردەوامبن”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، “ئەگەرزۆرینەی دەنگەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدەستبهێنین، رێگەنادەین یاساشكێنان بەردەوامبن لە هەوڵەكانیان بۆ بچوككردنەوەی پێگەی كورد لە شارەكە و بەكەمزانینی زمانی كوردی، هاوكات بە هەوڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاری لابردنی ژمارەیەك پیتی كوردی بۆ تاقیكردنەوەكان هەڵوەشایەوە.
سەباح حەبیب ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پشكی كەركوك بە SNNی راگەیاند: هەوڵەكانمان بۆ خزمەتی كورد لە كەركوك بەردەوامە و ئەگەر بتوانین زۆرترین كاندیدی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بنێرینە ئەنجومەنی پارێزگاكە، بێگومان كاری باشتر دەكرێت و رێگریی لە یاساشكێنان دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی توانیمان گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بكەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی لیژنەی تاقیكردنەوەكان كە باسی لە لابردنی چەند پیتێكی كوردی دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی پەروەردەی كەركوك بە نووسراوێك، كە ئاڕاستەی قوتابخانەكانی كردبوو، داوایكردبوو كە ئەم پیتە كوردییانە (پ.ژ.ڤ.چ.گ.ۆ.ڵ.ێ.ڕ.ك) لە ئامادەكاریی لیستی ناوی خوێندكارانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی بەكارنەهێنن و لەبری ئەو پیتە كوردیانە پیتی عەرەبی بەكاربهێنن، بە هەوڵی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك و بەندە وەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای كەركوك، توانرا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و كاری پێنەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە كاردەكات بۆ ئاشتەوایی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك بەبێ جیاوازی، چونكە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خەڵكی كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون خزمەتكردنی هاووڵاتیان شانازییە بۆ یەكێتی نشتیمانی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









