ئه‌مڕۆ شاندێكى هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ناردنى پاره كۆده‌بنه‌وه

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى تشرینى دووه‌م، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاو سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆده‌بنه‌وه و داواى ناردنى پاره‌ى لێده‌كه‌ن به‌مه‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا.
ئه‌مڕۆ لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاو به سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به رووبه‌ڕووبوونه‌وه كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له عێراق به‌تایبه‌ت به بابه‌تى كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “ماوەیەك بەر لەئێستا كە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، ئێمە لە چوارچێوەی پلانەكانی پارێزگای هەولێر و حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەربارەی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، چ لەبابەتی لافاو و بابەتی دابینكردنی ئاو چه‌ند داواكارییەكمان پێشكەشكرد”.
وتیشى: “جگە لەو پلانانەی كە حكومەت هەیەتی، لەو بابەت و پڕۆژانەی كە ئەنجامدراون، دیراسەیەكەمان پێشكەش كرد بۆ ئەوەی لە بودجەی فریاكەوتنی عێراقی، بودجەیەك بۆ هەولێر و هەرێمی كوردستانیش دیاری بكرێت”.
له‌باره‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه داوایان كردووه، پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمە وەكو هەولێر داواكارییەكەمان چەند پڕۆژەیەك لە خۆ دەگرێت، بە گوژمەی 14 ملیار دینار، دوای گەڕانەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراقی بۆ بەغدا، لیژنەیەكی تەكنیكی لە بەغداوە هاتن دیراسەی پڕۆژەكانیان كرد. ئه‌مڕۆش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ین و پێداگرى له داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









