سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێم قەرەباڵغن

فۆتۆ : SNN سەیرانگەیەکی ناوچەی زەڵم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێكردوەتەوە و چاودێرییەكی وردی گەشتیارانیش دەكەن.
وەهاب ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2020 بە SNN ی راگەیاند “ئەو ئامادەكارییەی كە ئەنجاممان دابوو بۆ پێشووازیكردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا نەمانتوانی وەك خۆی جێبەجێی بكەین، ئەوەش بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، بەڵام لە ئێستادا كە ئەو قەدەغەیە كۆتایی پێهاتووە و تەنها قەدەغەی نێوان پارێزگاكان درێژكراوەتەوە، هاتنی گەشتیارانی ناوخۆیی بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكانمان بە بەردەوامی سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكەن و لە نزیكەوە لە دۆخی گەشتیاران دەكۆڵینەوە، هاوكات بە خاوەن كەپر و كەبابخانە و چێشتخانەكانیشمان ڕاگەیاندووە كە دەبێت بە تەواوەتی پابەندی ڕێنماییەكانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و وەزارەتی تەندروستی ببن لەبارەی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی ئاشكراكرد، لە ساڵی ڕابردوو بە تەنها لە جەژنی نەورۆزدا 60 هەزار گەشتیار و لە سێ ڕۆژی جەژنیشدا زیاد لە 40 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی ئەم سنورەیانكردووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتنی گەشتیاران بۆ سنورەكەمان بۆ لە %سفر دابەزیوە، ئەمەش بووەتەهۆی گەیاندنی زیانێكی زۆر بەكەرتی گەشتیاری و خاوەن باخ و كەپەرە گەشتیارییەكان، بۆیە داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە لە باجی سەر ئەو شوێنە گەشتیاریانە خۆشببن كە مۆڵەتی یاساییان هەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









