دادگــای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پــەرلەمانی لە کارەکەی دەرکرد

محەمەد حەلبوسی
SNN
کەمێک پێش ئیستا، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق مافی ئەندامێتی پەرلەمانی لێ بسەنێتەوە و لە پەرلەمان دەریبکات.
هۆکاری دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ بەرزکردنەوەی داوایی یاسایی لەلایەن پەرلەمانتار “لەیس موستەفا دلێمی” دەگەرێتەوە کە چەند مانگێک پێش ئێستا بەرزی کردبووەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی.
پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دورخستنەوە و لێسەندنەوەی متمانەی لە پەرلەمانتار لەیس دلێمی کردە بڕیار و لە پەرلەمان دوریخستەوە.
بەڵام ئەو پەرلەمانتارە بڕیارەکەی پەسەند نەکرد و ڕەتیکردەوە، هاوکات بڕیارەکەی بە “نایاسایی و ئارەزوومەندانە” وەسفکرد، داوای ڕێگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی “دیکتاتۆریەت”ی کرد.
لەیس دلێمی ئەندامی پارتی “تەقەدوم” بووە بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو، لەناو ڕیزەکانی پارتەکەدا بۆ ناوچەکانی باکووری بەغدا کاندید کرا.
حەلبوسی لە 22ی نیسانی 2022دا دلێمی لە پارتی تەقەدوم دوورخستەوە بەهۆی “پابەندنەبوون بە پەیڕەو و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی پارتی تەقەدوم و پێشێلکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا”.
مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، دلێمی جارێکی دیکە وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر گەڕایەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









