لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا تەنها لە پێنجوێن زیاد لە 30 هەزار مین لەناوبراون

ههڵگرتنهوهى مین له عێراق | فۆتۆ: Suhail
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مینی سلێمانی، تا ئێستا توانراوە تەنیا لە 32٪ـی ڕووبەری زەوی پێنجوێن لە مین پاك بكرێتەوە و هەروەها تاوەكوو ئێستا 30 هەزار مینی دژە كەسی و 635 مینی دژە تانك، لە سنووری قەزای پێنجوێن لەناو براون هاوكات تائێستا هەزار و 21 كەس بەهۆی مینەوە لەو سنوورە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەوئامارانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مینی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو ڕووبەری زەوییەی لە پێنجوێن مینڕێژكراوە بریتییە لە 58 ملیۆن و 366هەزار و665 مەتر دووجا، بەڵام لەو ڕووبەرە تائێستا تواندراوە تەنها 18ملیۆن و103 هەزار و120 مەتر دووجا بە تەواوی پاك بكرێتەوە لە مین و تەقەمەنی و ڕادەستی خاوەن زەوییەكان بكرێتەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، لەدوای ساڵی 1992ەوە ڕۆژانە كاركردن لە پاككردنەوەی ئەو زەوییانە بەردەوامە، تاوەكوو ئێستا توانراوە زیاتر لە 30 هەزار مینی دژە كەسی و 635 مینی دژە تانك، لە سنووری قەزای پێنجوێن هەڵبگیرێنەوە و لەناو ببرێن.
هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مینی سلێمانی ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆسەی پاككردنەوەی زەوییە چێندراوەكان بە مین و تەقەمەنی بێ زیانی گیانی تێنەپەڕیوە،بەڵكوو لەو ناوچەیە تائێستا هەزار و 21 كەس بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 128كەسیش برینداربوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









