کاتی خۆ پاڵاوتنی کاندیدان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ:
SNN
ئەحمەد جبوری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرگای کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە دانیشتنی داهاتوودا دەکرێتەوە.
جبوری ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە کاندیدێک دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان بە دەنگدانی نهێنی ڕاستەوخۆ یەکێکیان هەڵدەبژێرن، هەرکەسێک لە خولی یەکەم یان دووەمدا 166 دەنگ بەدەستبهێنێت دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.
سێشەممەی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتار لەیس دولەیمی سکاڵای لەسەری تۆمارکرا، کە دادگاکە ئەندامێتییەکەیشی هەڵوەشاندەوە.
دوێنێ پێنجشەممە (16ی تشرینی دووەمی 2023)، جاسم ئەلعامیری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی ڕوونکردەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









